پۆچتینۆ بۆ چێڵسی: داواکارییەکانم جێبەجێبکەن

ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ڕاهێنەری ئەرجەنتینی ئامادەیی دەربڕیوە پۆستی ڕاهێنەری یانەی چێڵسی وەربگرێت، بەڵام چەند مەرجێکی هەبووە.

ماوریسیۆ پۆچیتینۆ، ڕاهێنەری داواکراوی یانەی چێڵسی نایەوێت کات بە بونیادنانەوەی پێکهاتەی “بلوزی لەندەن”ەوە بەفیڕۆ بدات، پێشوەختە داوای چەند گۆڕانکارییەکی جەوهەریی کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی دەیلی مەیڵ، پۆچیتینۆ داوایکردووە کیپا ئاریزابالاگا بفرۆشرێت و گۆڵپارێزێکی نوێ دابینبکرێت، هەروەها دوو یاریزان بۆ پێگەکانی هێڵی ناوەند و سەنتەری بەرگریکردن دابینبکرێن.

ڕاهێنەرەکە پێیوایە، بەم گۆڕانکارییانە بڕبڕەی پشتی چێڵسی ڕێکدەکاتەوە و وەرزی داهاتوو دەتوانن بگەڕێنەوە نێو کێبڕکێکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ له‌ چوارینه‌کانی به‌رده‌وامه‌ و بلباوی به‌ چوار گۆڵ تێپه‌ڕاند

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 26ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ یاریگای خۆیدا بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیک بلباو…
Total
0
Share