روفاتی ژنێك لە بیارە دۆزرایەوە

پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، ئێسکوپروسکی ژنێك لە سنووری ناحیەی بیارە دۆزراوەتەوە و مێژووی گیانلەدەستدانی ژنەكە ئاشكرادەكات.

موقەدەم بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، “هەواڵدەرێک بنکەی پۆلیسی بیارەی ئاگادارکردەوە کە ئێسکوپروسکی مرۆڤێک لە رەگەزی مێینە، لە سنووری زەوییەکەیدا لە ناحیەی بیارە دەرکەوتووە، لەلایەن مەفرەزەی بنکەی پۆلیسی بیارە بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدانی هەڵەبجە و پزیشکیی دادیی هەڵەبجە، ئێسکوپروسکەکە هەڵگیرایەوە و رەوانەی پزیشکیی دادیی هەڵەبجە کرا”.

لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان موقەدەم بەرزان عوسمان وتیشی، “بەپێی لێکۆڵینەوەکان، مێژووی ئێسکوپروسکەكە دەگەڕێتەوە بۆ کاتی کۆڕەوی هاوڵاتییانی هەرێمی  کوردستان بۆ ئێران لە ساڵی 1991ـدا”.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، جەختدەكاتەوە كە دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو پرسە لە بنکەی پۆلیسی بیارە رێکخراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە ساڵڕۆژی ریفراندۆمدا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ساڵڕۆژی ریفراندۆمدا پەیامێكی بڵاوكردەوە رایگەیاند، “دەرئەنجامەكانی ریفراندۆم وا نەكەوتەوە كە هیوای سەربەخۆیی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی کارەبای سلێمانی: تا ناوەڕاستی مانگی 11 کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانیی کەمناکات

وتەبێژی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا 17-18 کاتژمێر کارەبای نیشتمانیی بە هاوڵاتییان دەدرێت. سیروان محەمەد وتەبێژی کارەبای سلێمانی…
Total
0
Share