پەرلەمانتارێكی یەكێتی بەڵێنێك بە خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان دەدات

د. بڕیار رەشید پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە بەغداد پێشوازیمانكرد لە نوێنەری خاوەن كێلگە

پەلەوەرییەكانی كوردستان سەبارەت بەو گرفتانەی دووچاریان بووەتەوە.

راشیگەیاند، خاوەن كێلگەكان داواكاربوون رێگابدرێت بە هەناردەكردنی مریشكی زیندوو و مریشكی بەستووی كوردستان بۆ ناوەڕاست و خواری عێراق و جیاوازی نەكرێت لە نێوان پارێزگاكانی عێراق و لای خۆمانەوە بەلێنمان پێدان لە هەوڵدا دەبین بۆ چارەسەری گرفتەكانیان و راستەوخۆ لەگەل لایەنی پەیوەندیدار لە عێراق كۆبووینەوە

ئاشكراشیكرد، بەردەوام دەبین تاكو دۆزینەوەی رێگا چارە و لابرنی ئاستەنگەكانی بەردەم بازرگان و خاوەن كێڵگەكان لە هەناردەكردنی بەرهەمەكانیان بۆ خوارووی عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵمان لای خەڵکی هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستانە کە بەهۆی لافاوەوە زیانمەندبوون

بافڵ  جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، دڵمان لای خەڵکی هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستانە کە بەهۆی…
Total
0
Share