کۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکراتی وڵاتانی عەرەبی دەستیپێکرد

بەیانی ئەمڕۆ کۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکراتی وڵاتانی عەرەبی بەبەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەی سۆشیال دیموکرات لە جیهان و وڵاتانی عەرەبی لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە کۆنفرانسی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکراتی وڵاتانی عەرەبی لە شاری سلێمانی دەستی بە کارەکانی کرد و بڕیارە ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بێت.

ئامانج لە بەستنی کۆنفڕانسەکە پتەوکردنی پەیوەندییە هاوپەیمانییەکانی نێوان بزووتنەوە پێشکەوتوخوازەکانی عەرەب و کورد، پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان پێکهاتەکانی حیزب، ئاڵوگۆڕکردنی ئەزمونەکانی پەیوەست بە وەڵامدانەوەی پرۆگرامی و حوکمڕانی دیموکراتی و دامەزراندنی بناغەیەک بۆ دیدگایەکی سیاسی نوێکراو و پلانی ستراتیژی بۆ سۆسیال دیموکراسی لە جیهانی عەرەبیدایە.

پاولۆ براکارێنسی، ئەحمەد تورک، ئیلهام ئەحمەد، بافڵ جەلال تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی لە دیارترین ئامادەبووانی کۆنفرانسەکەن و بڕیارە وتاری تایبەتیان هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌هۆی سه‌رماوه‌ ڕه‌قبووه‌ته‌وه‌.. له‌ سلێمانى ته‌رمى پیاوێكى بەته‌مه‌ن دۆزرایه‌وه‌‏

ته‌رمى پیاوێكى 65 ساڵ له‌ شه‌قامى مه‌وله‌وى دۆزرایه‌وه‌، به‌وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى ‏فریاكه‌وتنى خێرای سلێمانی، “به‌هۆی سه‌رماوه‌ ڕه‌قبووه‌ته‌وه”‌.‏ سامان…
Total
0
Share