چەند كەسێك ئاوی تاڤگەی باداوانیان پاككردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری دوكان رایدەگەیەنێت، زۆرن ئەوانەی لە كاتی گەشت و چالاكیەكانیاندا رێز لە سروشت و جوانی شوێنەگەشتیارییەكان دەگرن و بە تایبەت ئەم گروپە بەڕێزە (g5__team) و بەتایبەت كاك شكار ئومێد.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری دوكان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەو كەسانە دوای سەردانیان بۆ تاڤگەجوانەكەی باداوان هەستان بەپاككردنەوەی بەردەم تاڤگەكە كە بەداخەوە وەك لە وێنەكاندا دیارەپاشماوەیەكی زۆری كەڵەكەبوو سروشتی تاڤگەكەی شێواندووە ئەوەش ئەرك و ماندوبوونێكی سەختی ویستووە تاوەكو كۆبكرێتەوە.

لە راگەیەندراوەكە هاتووە، “بەناوی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە سوپاس و پێزانینی زۆرمان هەیە بۆیەك بەیەكی ئەو گروپە بەڕێزە و سەرجەم ئەو كەس و گروپانەی تر كەچالاكی ژینگەیی ئەنجامدەدەن لە گەشتەكانیاندا ونموونەی ژینگە دۆستان هەر زیادبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراکسیۆنی یەکگرتوو: پرۆژەی رووناکی هەوڵێکی دیکەیە بۆ رووتاندنەوەی گیرفانی هاوڵاتی

فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند، “پرۆژەی رووناکی هەوڵێکی دیکەیە بۆ رووتاندنەوەی گیرفانی هاوڵاتی”. فراکسیۆنی یەکگرتووی…
Total
0
Share