هیچ حاڵەتێكی مردن بە نەخۆشیی هەوكردنی پەردەی مێشك تۆمارنەكراوە

تەندروستیی عێراق رایدەگەیەنێت، هیچ حاڵەتێكی مردن بە نەخۆشیی هەوكردنی پەردەی مێشك تۆمارنەكراوە.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، وەزارەتەكەیان سەرجەم رێوشوێنە پێویستەكان بەپێی پڕۆتۆكۆلە كارپێكراوەكان گرتووەتەبەر بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ حاڵەتەكانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە، ئەوەش بە سەرپەرشتیی وەزیری تەندروستی و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی هەرێم.

وتیشی، “چەند تووشبوونێكی سنووردار و كەم لە سەرجەم پارێزگاكاندا هەن” ئەوەشی وت، نەخۆشیی هەوكردنی پەردەی مێشك (سەحایا) لە بنەڕەتدا هەیە، دەشێت لە ناوچەی دیكەش تۆماركرابێت، بەڵام دۆخەكە لەژێر كۆنتڕۆڵدایە.

وتەبێژەكە ئاشكراشیكرد، زۆرینەی حاڵەتە تۆماركراوەكان چارەسەر وەردەگرن و وەڵامدانەوەیان بۆ چارەسەرەكە هەیە، بەشێكی زۆریان نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و تائێستاش هیچ حاڵەتێكی قورس یان مردن تۆمارنەكراوە.

تەندروستیی عێراق تیمێكیشی لە پسپۆڕانی سەنتەری كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشییە گوازراوەكان و شارەزایان رەوانەی پارێزگای سلێمانی كردووە و نمونەی پشكنینیان وەرگرتووە و رەوانەی تاقیگەی ناوەندیی بەغدادیان كردووە، وەك ئەوەی بەدر ئاماژەی پێدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەڵەبجە: هەر فەرمانبەرێک ڤاکسین وەرنەگرێت مووچەی پێنادرێت

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە، وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیەوە دەکاتە مەرج بۆ پێدانی مووچەکانیان و کارتی ڤاکسینیش وەک بەڵگە…
زیاتر ببینە

بەرزبوونەوەی توشبوون بە شێرپەنجە لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی هێنایە قسە

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا، لەبارەی زۆربوونی توشبوون بە شێرپەنجە، ڕاپۆرتێك لەلایەن لیژنەی تەندروستییەوە خوێندرایەوە، ئاشكراكراوە، مانگانە سەدان…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە تای خوێنبەربوون: هەر گومانلێکراوێک بمرێت دەبێت هۆکارەکەی بسەلمێنرێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕێکار و ڕێنماییەکان، هەروەها زانیاری و هۆشیارییەکانی لەبارەی تای خوێنبەربوون بڵاوکردەوە، بەپێی بڕیاری وەزارەت…
Total
0
Share