بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، بەغداد 400 ملیار دینارەكە رەوانە بكات، لەم هەفتەیەدا خشتەی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران بڵاودەكرێتەوە.
لە زانیارییەكاندا هاتووە، دوێنێ پێنجشەممە، دەستكراوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 4ی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە كە لەلایەن هاوپەیمانانەوە پارەكەیان بۆ دابیندەكرێت.
لای خۆشییەوە عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حكومەتی هەرێم چاوەڕوانی پارەكەی بەغداد دەكات كە بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو 400 ملیار دینارەكە بنێرێت و لەم هەفتەیە خشتەی مووچەی مانگی 4ی فەرمانبەران رابگەیەنرێت.