(ڤیدیۆ) ناپۆلی بۆ جاری سێیەم لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی خولی ئیتاڵیا

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییەکانی هه‌فته‌ی (33)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا بەردەوامییان هەبوو، یانه‌ی ناپۆلی یەکسانبوونی به‌رامبه‌ر ئودینێزی تۆمارکرد.

لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (33)ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئودینێزی له‌ یاریگای خۆیدا “ستادیۆ فریۆلی” میوانداریی یانەی ناپۆلیی یەکەمی ڕیزبەندیی کالچیۆی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵەکەی ئودینێزی لە خولەکی 13 لەلایەن ساندی لۆڤریچەوە تۆمارکرا، گۆڵەکەی پارتینۆپێ لە خولەکی 52 لەلایەن ڤیکتۆر ئۆسیمینەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی ناپۆلی ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (80) و بەفەرمی ناسناوی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیای لە بەرژەوەندیی خۆی یەکلاییکردەوە، کە سێیەم ناسناوی کالچیۆیە دوای (33) ساڵ لە مێژوویاندا بەدەستیدەهێنن.

لە بەرامبەردا ئودینێزی بە 43 خاڵەوە چووە پلەی (12).

بابەتی پێشتر

رووناكییەكەی ئەمشەوت بینی؟

بابەتی دواتر

نرخی نەوت لە ئەمڕۆدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاریس کۆتا یانەی مێسی نابێت

لیۆ مێسی هەوڵەکانی بۆ جێگیرکردنی خێزانەکەی لە ئەمریکا دەستپێکردووە، ئەگەرێکی بەهێز لەئارادایە پەیوەندی بە یانەیەکی ئەو وڵاتەوە بکات.…
زیاتر ببینە

گریزمان بە ئەتلەتیکۆ ڕازییە، بەڵام..

هێرشبەری فەرەنسی یانەی بەرشلۆنە، ئەنتوان گریزمان ڕەزامەندی دەربڕیوە یانەی بەرشلۆنە بەجێبهێڵیت، بەو مەرجەی پەیوەندی بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە…
Total
0
Share