پلاندانانی عێراق سەرژمێریی دانیشتووان بۆ ساڵی 2024 دوادەخات

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، سەرژمێریی دانیشتووان بۆ ساڵی داهاتوو دوادەخرێت ئەوەش بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە.

وەزیری پلاندانان محەممەد تەمیم  ئاشکرایکرد، سەرژمێریی دانیشتووانی عێراق کە بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت بۆ ساڵی داهاتوو 2024 دوادەخرێت.

لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی عێراق وتی، “ئێمە بەتەواوی کاردەکەین بۆ ئەنجامدانی سەرژمێریی دانیشتوان، پێویستمان بە راهێنانی کادری پەروەردەیی گەورە هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە، بەڵام رەنگە بەرواری ئەنجامدانی سەرژمێریی دانیشتووان بەریەککەوتنی هەبێت لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆیە ناچارین سەرژمێرییەکە دوابخەین بۆ ساڵی 2024”.

ئاشکراشی کرد، “بڕی 350 ملیار دینار لەچێوەی بودجەی ساڵی 2023 بۆ ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان تەرخانکراوە”.

بابەتی پێشتر

وەزیرێكی پێشووتری حكومەتی هەرێم كۆچی دواییكرد

بابەتی دواتر

زەوی چۆن و کەی کۆتایی دێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share