وەزیری دەرەوەی عێراق: دەمانەوێت ببینە هەناردەکاری غاز لە چەند ساڵی داهاتوودا

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند حکومەت پلانی هەیە لەماوەی چەند ساڵێکدا عێراق بکاتە هەناردەکاری غاز.

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانەی بەشداریکردنی لە سێیەمین کۆڕبەندی دیبلۆماسی ئەنتاڵیا رایگەیاند، عێراق هەوڵی جێبەجێکردنی پرۆسەی بوژانەوەی ئابوری لە رێگەی پەیوەندیکردن لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان دەدات.

ئاماژە بەوە دەکات، هەوڵەکانی حکومەتی ئێستا بۆ هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهاتە، جگە لەو پلانانەی کە ئامانجیان ئەوەیە عێراق ببێتە وڵاتێکی هەناردەکاری غاز لە ساڵانی داهاتوودا.

جەختی لە پێویستی بەهێزکردنی هاریکاری بازرگانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی جیهان کردەوە، هاوشێوەی ئەو وڵاتانەی دراوسێی کە پەیوەندییە ئابوورییەکانی لەگەڵیان بەهێزکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رووانگەی ئابوریی عێراق: بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم 200 هەزار بەرمیلی تێپەڕاند

رووانگەی ئابوریی عێراق رایدەگەیەنێت، بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رۆژێکدا 200 هەزار بەرمیلی تێپەڕاند. رووانگەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی…
Total
0
Share