دکتۆر پشدەر عەبدوڵا: نەخۆشخانەی منداڵان پڕبووە و کارمەندمان نییە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی داوای دامەزراندنی کارمەند و پەرستار دەکات، رایگەیاندووە، نەخۆشخانەکە پڕبووە لە نەخۆش بە سێ کارمەند دەبێت چارەسەری زیاتر لە پەنجا منداڵی نەخۆش بکەن.

لە راگەیەندراوێکدا دکتۆر پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایگەیاند، کارمەندان و پەرستارانی نەخۆشخانەکە بەهۆی زۆری نەخۆشەوە توانای پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانیان نەماوە.

بەڕێوەبەری ئەو نەخۆشخانەیە باسی لەوە کردووە کە هۆڵەکانی نەخۆشخانەکە پڕبوون لە نەخۆش دەڵێت، “دوو هۆڵی بەتاڵمان هەیە کە دەتوانێت لانیکەم 60 نەخۆش لەخۆبگرێت، بەڵام لەبەر بێ کارمەندی ناتوانین بیانکەینەوە”.

باسی لەوەشکردووە کە بە سێ کارمەند چارەسەر و خزمەتگوزاری پێشکەش بە زیاتر لە 50 منداڵ دەکەن، “چوار ساڵە داوای دامەزراندنی کارمەند دەکەم، تکایە تکایە کارمەند و پەرستارمان بۆ دابمەزرێنن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تا کەی هاوڵاتییان دەتوانن بێبەرامبەر خۆیان لە فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تۆماربکەن؟

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایدەگەیەنێت، پڕکردنەوەی بێبەرامبەری فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک، تاوەکو 20ی تشرینی دووەم، بەردەوامدەبێت. وەزارەتی بازرگانی…
زیاتر ببینە

د. سەباح هەورامی: دەستمان بە کڕینی دەرمان کردووە و ئەگەر کێشە دروستنەبێت پێداویستییەکانمان پڕدەکاتەوە

بەڕێوەبەریی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا دەستمان بە کڕینی دەرمان کردووە و ئەگەر کێشە دروستنەبێت بەشێکی زۆری…
Total
0
Share