هەڵمەتی روواندنی یەك ملیۆن نەمام گەیشتە سەیدسادق

هەڵمەتی نیشتمانیی روواندنی یەك ملیۆن نەمام كە لەسەر بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ سەوزکردنی کوردستان بەڕێوەدەچێت بەردەوامە و گەیشتە قەزای سەیدسادق.

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی قائیمقام و بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی سنووری شارەکە، هەڵمەتی روواندنی نەمام لە دارستانی سەراو سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی بەڕێوەچوو.

رەزا محەمەد، قائیمقامی قەزای سەیدسادق رایگەیاند، ناوچەکەیان پێویستی بە زیادکردنی رووبەری دارستان و سەوزاییە، ئەم هەڵمەتەش باشترین پشتیوانییە بۆ گەیشتن بەو ئامانجە.

هاوکات ئازاد فەریق، لێپرسراوی هۆبەی دارستان و پاوانی سەیدسادق رایگەیاند، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی حسێن حەمە کەریم نوێنەری سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی دەستیانکرد بە روواندنی نەمام لە شوێنی ئەو دارانەی ساڵانی رابردوو وشکبوون و لەناوچوون.

وتیشی، “هەڵمەتەکە گرنگە بۆ دارستانی سەراو بەوپێیەی رووبەرێکی بەرفراوانی هەیە، پێویستییەکی زۆریشی هەیە بە خزمەت و زیادکردنی رووبەری دارستان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەت کۆمەڵێک داواکاریی دارایی و کارگیڕی پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی پەسەندکرد

پارێزگاری سلێمانی ئاشکرایدەکات، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبوونەتەوە و کۆمەڵێک داواکاریی…
Total
0
Share