بڕیارێكی نوێ بۆ بەشێك لە هاوڵاتییان دەركرا

تۆماری ئەلیكترۆنی بۆ راییكردنی مامەڵەكان، دەدرێت بەو هاوڵاتییانەی كارتی نیشتمانییان نەگەڕاوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامەی سلێمانی (كارتی نیشتمانی) رایگەیاند، ئەو هاوڵاتییانه‌ی كارتە نیشتمانییەكانیان لە بەغداد نەگەڕاونەتەوە، دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە بكەن، یان ئەو فەرمانگەیەی كە مامەڵەی كارتی نیشتمانییان لێكردووە.

روونیكردووەتەوە، “هاوڵاتییەكە خۆی یان بریكارەكەی، یاخود دایك، باوك، خوشك یان برای بە مەرجێك بریكارنامەیان پێبێت، دەتوانن سەردان بكەن و داوای تۆماری ئەلیكترۆنی بكەن”.

مەبەست لە تۆماری ئەلیكترۆنی وەك راگەیەندراوەكە ئاشكرایكردووە ئەوەیە، هەر هاوڵاتییەك كارتی نیشتمانی بۆ نەگەڕابێتەوە، دەتوانێت بەو تۆمارە ئەلیكترۆنییە كار و مامەڵەكانی لە فەرمانگەكانی حكومەتدا راییبكات.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی دواتر

بۆ ئەوەی پارێزگاری لە گەنجیی رووخسارت بکەیت پەیڕەوی ئەم رێنماییانە بکە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەرمی ژنێك لە هەولێر دۆزرایەوە

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، هێزەكانیان تەرمی ژنێكیان لە نزیك تونێلی میراوە دۆزیوەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەیانی ئەمڕۆ بڵاویكردەوە،…
Total
0
Share