لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ عێراق بە بەهای 2.7 ملیار دۆلار هاوردەی لە تورکیاوە کردووە و بەبەراورد ساڵی رابردوو هەمان کات بە رێژەی زیاتر لە %12 کەمیکردووە.
دەستەی ئاماری تورکیا لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا بڵاویکردەوە، “لە مانگەکانی کانوونی دووەم و شوبات و ئازاری ئەمساڵ عێراق بە بەهای 2 ملیار و 710 ملیۆن و 170 هەزار دۆلار هاوردەی کاڵاو و شمەکی لە تورکیاوە کردووە”.
هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە، “لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا هاوردەی عێراق لە تورکیاوە بە رێژەی %12.3 بەراورد بە ساڵی رابردوو لە هەمان کاتدا کەمیکردووە”.
عێراق بە یەکێک لە دەوڵەتە بەکاربەرەکان هەژماردەکرێت، زۆرینەی پێداوسیتییەکانیشی لە وڵاتانی دراوسێی وەک ئێران و تورکیا هاوردە دەکات.