لە رووداوێکدا 27 کرێکار بوونە قوربانی

لە رۆژی جیهانی کرێکاراندا لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە ئیسپانیا دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا و 25 ی دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ دووشەممە دەزگای فریاکەوتنی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، “رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان لە نزیک ناوچەی هویلڤا روویداوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پاسەکە 34 کرێکاری کشتوکاڵیی مەغریبی هەڵگرتووە و بەرەو شوێنی کارکردنیان بەڕێکەوتوون، لە رووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە، 25 ی دیکەش برینداربوون کە برینی حەوتیان سەختە”.

ناوچەی هویلڤا لە ئیسپانیا بەرهەمی ئەمساڵی %90 ی دەوڵەتانی یەکێتیی ئەوروپای هەبووە، بۆ بەڕێوەبردنی ئەم کارەش ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاری مەغریبی روو لەو وڵاتە دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئابڕووچونێک تەندروستیی جیهانی دەهەژێنێت.. پزیشکێکی ژن: دەستدرێژی کراوەتە سەرم

ڕێکخروای تەندروستیی جیهانی دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوەیەکی نوێ سەبارەت بەو دەستدرێژییانەی ژمارەیەک لە بەرپرسە باڵاکانی ڕێکخراوەکە ئەنجامیانداوە. بڵاوکردنەوەی پزیشکێکی…
Total
0
Share