پۆلیسی سلێمانی تەقەکەرێکی دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە لە گەڕەکی رزگاریی سلێمانی تەقەی کردبوو.

لە راگەیەندراوی پۆلیسدا هاتووە، لە سنووری گەڕەکی رزگاری دەنگی تەقە بیستراوە، دوای لێکۆڵینەوە توانرا تەقەکەرەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت.

لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا دەستگیرا بەسەر ئەو چەکەی تۆمەتبار تەقەی پێکردبوو.

پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکردووە، تۆمەتبارەکە ناوی (م، ع، م)ـە لەدایکبووی 2001 بەبڕیاڕی دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی سەردانی ئەو خوێندکارەی کرد کە لەخۆپیشاندانەکاندا لەلایەن کارمەندێکیانەوە لێیدرابوو

بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی سەردانی ئەو خوێندکارەی کرد کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لە خۆپیشاندانەکاندا لەلایەن کارمەندێکی ئاسایشەوە لێیدرا و…
Total
0
Share