لەتیف نێروەیی: لەجیاتیی بێڕێزیکردن بە یەکێتی وەڵامێکی ڕەسمیی ئەمریکا بدەنەوە

لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لەجیاتیی ئەوەی بێڕێزی بە یەکێتی بکەن، وەڵامێکی ئەمریکا بدەنەوە.

لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، لەجیاتیی بێڕێزیکردن بەرامبەر بە یەکێتی، وەڵامێکی ڕەسمیی ئەمریکا بدەنەوە.

نووسیویشیەتی، “هەزار جاری دیکە بێڕێزی بەرامبەر بە یەکێتی بنوێنن، نە ئەمریکا دەستبەرداری کەیسی دزینی چەکەکانی خۆی دەبێتەوە، نە ئەو دزی و هەڵە ستراتیجییە لە بیری خەڵکی کوردستان دەچێتەوە”.

ئەمەش پاش ئەوە دێت، لە ماوەی ڕابردوودا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە کوردستان کۆمەڵێک چەکیان بردراوە؛ دواتر لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا، پیێرس مۆرگان، ڕۆژنامەنووسی بەریتانی لە بافڵ جەلال تاڵەبانیی پرسی: “ئێوە ئەم چەکانەتان بردووە؟”، سەرۆکی یەکێتیش لە وەڵامدا وتی: “نەخێر”.

دواتر مەسرور بارزانی، جێگری دووەمی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، ئێمە چەکەکانمان هەڵگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسۆ مامەند: باوەڕمان بە هاوبەشییەکی راستەقینەی پێکهاتەکانی کەرکوک هەیە

بەرپرسێکی یەکێتی لە کەرکوک رایگەیاند، “باوەڕمان بە هاوبەشییەکی راستەقینەی پێکهاتەکانی کەرکوک هەیە”. ئاسۆ مامەند، سەرپەرشتیاری كەركوك-سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی…
Total
0
Share