بەرشلۆنە لە (20) لاوە نوێدەکرێتەوە

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ وەبەرهێنەراندا کردووە و لە ئەمساڵەوە پڕۆژەی “ئیسپای بارسا” دەستپێدەکات.

ڕۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردووە، ئیدارەی خوان لاپۆرتا پڕۆژەی “ئیسپای بارسا” دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە و لەگەڵ (20) وەبەرهێنەری ناوخۆیی و جیهانی ڕێککەوتنیان کردووە.

تێچووی پڕۆژەکە ملیارێک و 450 ملیۆن یورۆیە، ئەو بڕە بە زیادە و سوودی داراییەوە دەگاتە دوو ملیار و 800 ملیۆن یورۆ.

کارەکان لە مانگی حوزەیرانی 2023وە دەستپێدەکات و تاوەکو 2026 دەخایەنێت.

تاوەکو 2024 یانە کەتەلۆنییەکە یارییەکانی لە یاریگای “مۆنتجویک” ئەنجامدەدات و لە 2026/2027 بە تەواوی یاریگای “کامپ نو” نوێدەبێتەوە، بە جۆرێک کە تازەترین تەکنۆلۆژیا و هونەری تەلارسازی بۆ تەرخەندەکرێت، هەروەها ژمارەی کورسییەکانیشی بۆ  (105) هەزار زیاد دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 (ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ له‌یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی یوروپا لیگ یه‌کسانبوو و دۆرتمۆند شکستیهێنا

یارییه‌کانی چوونی قۆناغی 16ی خولی ئه‌وروپی “یوروپا لیگ” ئه‌نجامدران، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ تاقیکردنه‌وه‌ی یه‌که‌مدا یه‌کسانبوونی تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌،…
Total
0
Share