پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە سێ کەسی شێلابوو و هەڵاتبوو

پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بە ئۆتۆمبێل سێ هاوڵاتی شێلابوو دواتر هەڵاتبوو.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی، لە گەڕەکی هەواری شاری سلێمانی کەسێک بە ئۆتۆمبێل سێ کەسی شێلابوو و هەڵاتبوو، دوای رووداوەکە بەدواداچوون لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستیپێکرد.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، ئەو تۆمەتبارە لە گەڕەکی رزگاریی شاری سلێمانی دەستگیرکراوە و دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا.

تۆمەتبارەکە، وەک پۆلیس ناسنامەی ئاشکراکردووە، ناوی (گ،غ،أ )ـە و بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەم یاریزانانە دەبێت لە بەرشلۆنە بڕۆن

بابەتی دواتر

لە 2003ەوە داخراوە.. سودانی شەقامێكی سەرەكی لە بەغداد دەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆڵبارین دەستپێدەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئەمشەو خۆڵبارینی سووك لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی…
Total
0
Share