لەسەر رێگای تاسڵوجە – سلێمانی تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی ئاگری گرت

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای تاسڵوجە – سلێمانی لە نزیک بەنزینخانەی دەروازە تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی ئاگری گرت.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای تاسڵوجە – سلێمانی لە نزیک بەنزینخانەی دەروازە تانکەرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی ئاگریگرتووە و تا ئێستا نەتوانراوە کۆنتڕۆڵبکرێت”.

ئاشکراشیکرد، “رووداوەکە زیانی گیانی و ماددی بەدواوە بووە”.

لای خۆیەوە سامان نادر لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی 122 بە ئێستای وت، “چوار کەس لە رووداوەکەدا برینداربوون، سەرجەمیان گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و دۆخی تەندروستیان جێگیرە و چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت.

 

بابەتی پێشتر

وێڕای هێوربوونەوەی دۆخەکە ژمارەی کوژراوان لە سودان روو لەبەرزبوونەوە دەکات

بابەتی دواتر

لەسەرەتای ئەمساڵەوە حەوت کەس بە تای خوێنبەربوون گیانیان لەدەستداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share