لە دوای مریشك نرخی هێلكەش دابەزی

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە دوای مریشك، نرخی هێلكەش لە بازاڕەكاندا دابەزینی بەخۆوە بینی.
سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا نرخی یەك كارتۆن هێلكە لە بازاڕەكاندا بە 55 هەزار دینارە و بەر لە جەژنی رەمەزان، نرخی یەك كارتۆن هێلكە بە 60 هەزار دیناربووە.

ئاشكراشیكرد، هەرزانبوونی نرخی هێلكە پەیوەندی بە زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆوە هەیە كە خواستی پڕكردووەتەوە و نرخەكەی دابەزینی بەخۆوە بینیوە.

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: ئەگەری دروستبوونی تۆز و خۆڵێكی كەم هەیە

بابەتی دواتر

وەزارەتی ئەوقاف لەسەر هێرشكردنە سەر مزگەوتێك روونكردنەوەیەكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share