بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێكی بە تۆمەتی مامەڵەكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە راگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیداهاتووە، لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ تۆمەتبارێك بە بڕێك ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای ئەوەی زانیاری لەسەر تۆمەتبارێك كۆكرایەوە كە بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای گەڕان و بەدواداچوونەكانیان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەردا.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و دانیناوە بەتاوانەكەیدا.