شارەوانیی کەلار لەبارەی رووخاندنی کارگەکانی بلۆک لەسەر رووباری سیروان روونکردنەوە دەدات

لەبارەی رووخاندنی 11 کارگەی بلۆک لەسەر رووباری سیروان، شارەوانیی کەلار روونکردنەوە دەدات.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، پاش رووخاندنی چەند کارگەیەکی بلۆک لەسەر رووباری سیروان بۆ رای گشتی روونیدەکەینەوە کە بەشێک لەو کارگانە چەندین ساڵە مۆڵەتیان تازە نەکردووەتەوە و ساڵانەیان نەداوە و بەشێکی زۆریان چەندین ساڵە کاریان لەکارگەکان راگرتووە و کارناکەن.

لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلاردا هاتووە، لەڕێگەی ئەم چەند خاڵەوە رووخاندنی کارگەکان رووندەکەینەوە :

1- ژمارەی کارگەکان( 11 ) کارگەن لەو ژمارەیە (6) یان قەرەبوویان وەرگرتووە و زەوییەکانیان رادەستکردووە و ئەو (5) کارگەیەش کەماون پێشتر رێککەوتنیان کردووە بۆ وەرگرتنەوەی قەرەبوو، بەڵام پەشیمانبوونەتەوە و پابەندی رێککەوتنەکە نەبوون .

2- بەشێک لەو کارگانە ماوەی چەندین ساڵە نوێکردنەوەی مۆڵەتیان نەکردووە و ساڵانەیان نەداوە و ماوەی چەند ساڵێکە کارکردنیان لەکارگەکانیان راگرتووە و کار ناکەن بەپێی یاسا بەهەڵوەشاوە ئەژمار دەکرێن .

3- پێش رووخاندنیان، کارگەکان ئاگادارکراونەتەوە کە لەماوەیەکی دیاریکراودا (ماددەکانیان) بفرۆشن و زەوییەکان چۆڵ بکەن، بەڵام پابەند نەبوون، سەرەڕای ئەوەش کۆمپانیا ئامادەی تێدا بووە قەرەبویان بکاتەوە .

4- چەندین جار لە رێگەی لیژنەکانی شارەوانییەوە کارگەکان ئاگادار کراونەتەوە بۆچۆڵکردنی زەوییەکانیان و رادەستکردنیان، بەڵام پابەند نەبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی لە هیچ هێز و لایەنێکی قبووڵ نەکردووە و نایکات کە خەڵکەکەی وەک هاوڵاتیی پلەدوو سەیربکرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەلینا رۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق لە ماڵی مام لە…
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. کەسێک بە ئۆتۆمبێلەوە کەوتە ناو بەنداوی سەروچاوە و گیانیلەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، هاوڵاتییەک بە ئۆتۆمبێلەوە کەوتەناو بەنداوی شارۆچکەی سەروچاوە لە قەزای حاجیئاوا و گیانیلەدەستدا. شایەتحاڵانی ڕووداوەکە ئاشکرایانکردووە،…
Total
0
Share