یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بڕیاریدا لە کۆتایی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ناوخۆیی ئەنجامبدات و دواتریش کۆنگرەی خۆیان ببەستن.
عەبدولواحید محەمەد حاجی سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ ئێمە وەک یەکێتیی مامۆستایان پرۆسەیەکی گرنگە، هەرچەندە ئێمە لە رابردوودا دوو جاری دیکە ئامادەکارییمان بۆ کردووە، ئەمڕۆش لە کۆنگرەی مەکتەبی تەنفیزی ئەو پلانەی داماننابوو پەسەندکرا”.
وتیشی، “بڕیارماندا 3 ی ئەیلولەوە پرۆسەی ئەندامێتی لە یەکێتییەکە رابگرین و لە 3 ی کانوونی یەکەم پرۆسەی هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت، لە دوای ئەوەش بڕیاری کۆنگرە دەبەستین”.
ئاشکراشیکرد، “تائێستا 50 هەزار ئەنداممان هەیە و چاوەڕێ دەکەین ژمارەکە بەرەو بەرزبوونەوە بڕوات”.