هەوڵی بەقاچاخبردنی 5 ملیۆن دۆلار شكستیهێنا

فێڵێكی دیكەی بردنی دۆلار بۆ دەرەوەی وڵات ئاشكراكرا و دەستگیرا بەسەر زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆلاردا.

ئەو پارانە لە رێگەی كارتی ئەلیكترۆنیی پارەدانەوە هەوڵدراوە بە قاچاخ ببرێنە دەرەوەی عێراق، وەك حەسەن عگێڵی بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گومرگ ئاشكرایكرد و دەڵێت، پارەكان زیاتر لە پێنج ملیۆن دۆلار بوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە لە رێگەی 1100 كارتی ئەلیكترۆنیی پارەدانەوە كە گەشتیاران لەگەڵ خۆیاندا هەڵیانگرتبوون، هەوڵدراوە پارەكان ببرێنە دەرەوەی عێراق.

دەستەی گومرگ ناوی ئەو وڵاتانەی ئاشكرانەكردووە كە هەوڵدراوە دۆلاریان لە عێراقەوە بە قاچاخ بۆ ببرێت، تەنها بە وڵاتانی “بیانی” ناویبردوون كە گەشتیارانی عێراقی هەوڵیانداوە لە رێگەی فڕۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكانەوە پارەكانیان بۆ بگوازنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق: ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی تەمموز خەرجدەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایدەکات، ئەگەر گرفتێک دروستنەبێت، ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو مووچە دابەشدەکرێت. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی…
Total
0
Share