قوباد تاڵەبانی: شەڕی میدیایی و بەلاڕێدابردنی كێشەكان ئەزموونێكی شكستخواردووە و كێشەكان قوڵتردەكەنەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە یۆنانم بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ساڵانەی ئابوریی دێڵفی باسی دواپێشهاتە سیاسی و ئابورییەكانی كوردستان و عێراق و ناوچەكە دەكەین و دیدی خۆمان بۆ چۆنییەتی چارەسەركردنی كێشەكان دەخەینەڕوو.

دەشڵێت، “ئێمە لە كوردستان و عێراقیش كۆمەڵێك كێشەی بنەڕەتی و چارەسەرنەكراومان هەیە، كێشەكان چارەسەر ناكرێت بەبێ سەلماندنی نیازپاكی و هەنگاونانی كردەیی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و شەڕی میدیایی و بەلاڕێدابردنی كێشەكان ئەزموونێكی شكستخواردووە و كێشەكان قوڵتر دەكەنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی لەبارەی بەخاکسپاردنی مردووەکانیانەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

  سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییانی شارەکە ئاگاداردەکاتەوە کە گۆڕستانەکانی سلێمانی شوێنی بەخاکسپاردنی مردووی تێدانەماوە. لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی…
Total
0
Share