تەندروستیی گەرمیان: نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک لە منداڵاندا نەبووەتە پەتا

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی كەلار – ئەرشیف

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان بڵاویکردەوە، تائێستا نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک لە سنوورەکە لە حاڵەتدایە و نەبووەتە پەتا.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، “بە سەرجەم دانیشتوانی سنووری ئیدارەی گەرمیان رادەگەیەنین لە ئێستادا لە سنووری گەرمیان دا هیچ بڵاوبوونەوەیەکی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک لە منداڵاندا بەشێوەی پەتا و شەپۆل بوونی نییە، بەڵکو ئەوەی هەیە حاڵەتە، کە ئەمەش لە زانستی پزیشکیی و پەتازانی دا ئاستەکەی ئاساییە و نەگەیشتووەتە دۆخێکی مەترسیدار”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەشی نەخۆشییە گوازراوەکان و نەخۆشخانەکانی راسپاردراون بۆ ئەوەی ئامادەکاریی بکەن بۆ هەر حاڵەتێکی جیاواز، تاوەکو دانیشتووانی سنوورەکە دڵنیایی پێویستیان هەبێت بۆ ژیانێکی ئارام”.

داوایشیکرد، “لە کاتی هەر نیشانەیەکی نەخۆشییەکە و ناڕەحەتیەکی مناڵەکانیان، هاوڵاتییان سەردانی  پزیشکانی مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکان و نەخۆشخانەکانمان بکەن بۆ دەستنیشانکردن و وەرگرتنی چارەسەری پێویست تەنانەت ئەگەر حاڵەت و نەخۆشیەکانیش سادە بن، بەپێچەوانەوە بەهیچ شێوەیەک بۆ  دەستنیشانکردن و وەرگرتنی چارەسەر پەنا بۆ هیچ دەرمانخانە و نۆرینگەیەکی خاوەن پیشەی دیکە نەبرێت کە لەلایەن پزیشکانەوە بەڕێوەنابرێن، چونکە بە داخەوە زۆرجار کەسانێک هەن ئەم دۆخە دەقۆزنەوە و لەسەر حسابی تەندروستی و بەرژەوەندی هاوڵاتییان بەدوای سوودی تایبەتیدا دەگەڕێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دارا سێكانیانی: هەرێم داواكارییەكان جێبەجێبكات بەغداد ناتوانێت مووچە دوابخات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان داواكارییەكانی عێراق جێبەجێبكرێت حكومەتی عێراق ناتوانێت مووچەی مووچەخۆران دوابخات. دارا سێكانیانی،…
زیاتر ببینە

قۆناغی دووەمی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە دەستیپێکرد

ئەمڕۆ سێشەممە، پرۆسەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی شۆڕش، تەکیە و ئاغجەلەر دەستیپێکرد. بڕیارە ئەمڕۆ کە قۆناغی دووەمی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی…
Total
0
Share