تەندروستیی هەڵەبجە: نەخۆشخانەی منداڵان پڕ بووە لە نەخۆش و کارمەندمان نییە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە ئاشکرایکردووە، نەخۆشخانەی منداڵانی شارەکە پڕبووە لە منداڵی نەخۆش و هیچ تەختێک نەماوە بۆ نەخۆش، بەڵام کارمەند کەمە و پێویستیان لە دامەزراندنی کارمەندی نوێ هەیە.

لە راگەیەندراوێکدا دکتۆر ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، منداڵانی نەخۆشی هەڵەبجە چاوەڕێی دامەزراندنی خۆبەخشەکانن تاوەکو بتوانن خزمەتگوزاریی تەندروستییان پێشکەش بکەن.

بەڕێوەبەری تەندروستیی هەڵەبجە سکاڵا لە پڕبوونی نەخۆشخانەی منداڵان لە منداڵی نەخۆش و کەمیی کارمەندەکانیان دەکات رایگەیاندووە، چارەنووسی ئەو خۆبەخشانەی ناویان نێردراوە بۆ دامەزراندن، چارەنووسی منداڵانی نەخۆش دیاریدەکەن کە ژمارەیان 130 خۆبەخشن.

باسی لەوەکردووە، تەختی چۆڵ لە نەخۆشخانەکە نەماوە بۆ منداڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی هەوکردنی پەردەی مێشکەوە لەناو منداڵاندا، پێویستیان بە کردنەوەی نەخۆشخانەی نوێ هەیە بەڵام بەبێ کارمەند ئەوە ئەستەمە.

دەڵێت، “داوا لە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ئەکەم ئەگەر باوانی ئەو منداڵە هەڵەبجەییانە بە کورد دەزانن، ئەوا رەزامەندی بدەن لە سەر ئەو 130 کەسەی نەخۆشخانەی بیارە کە ناوەکانیان لە ئەنجومەنی راژەیە بۆ دامەزراندن، بۆ ئەوەی خزمەتی نەوەکانی داهاتوی هەڵەبجە بکەن”.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هەڵەبجە لە کۆتاییدا ئاماژە بۆ پێویستیی زۆری شارەکە بە کارمەندی نوێ دەکات وەک بەرپرسی تەندروستیی هەڵەبجە و نووسیویەتی، “منیش وەک بەڕێوەبەری دهۆک و زاخۆ و هەولێر و سۆران لێپرسراوێتیم لەسەر شانە”.

بابەتی پێشتر

كوڕێكی عەبدوڵای كوێخا موبارەك كوژرا

بابەتی دواتر

لە هەولێر بەهۆی پەلاماری سەگەوە منداڵێک گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share