دیواری بەرگریی ئارسیناڵ بەرامبەر سیتی یاری ناکات

مایکڵ ئارتێتای ڕاهێنەری یانەی ئارسیناڵ، بەشدارینەکردنی ویلیام سالیبا-ی لە لووتکەی نێوان سیتی و ئارسیناڵ پشتڕاستکردەوە.

بڕیارە چوارشەممەی داهاتوو یاریی لووتکەی خولی نایابی ئینگلیزی لەنێوان یانەکانی ئارسیناڵ و مانچستەر سیتی ئەنجامبدرێت، لەو یارییەشدا ویلیام سالیبای سەنتەری بەرگریی “گانەرز” بەهۆی پێکانەوە بەشداری ناکات.

ئارتێتا لەو بارەیەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاند، “تەندروستیی سالیبا بەداخەوە باشتر نەبووە، چاوەڕوانین و هیوامان هەیە باشتربێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە هەفتەیەکی دیکەش دوورکەوتنەوەی درێژەدەکێشێت.”

بەهۆی بەشدارینەکردنی سالیبا لە دوایین پێنج یاریدا، ئارسیناڵ تەنها دوو بردنەوەی بەدەستهێناوە و لە سێ ڕووبەڕووبوونەوەدا یەکسانبوونی تۆمارکردووە، لە هیچکام لەو یارییانەشدا نەیانتوانیوە گۆڵەکەیان بە خاوێنی بپارێزن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share