دوو تۆمەتباری تەقەكردن لە گەرمیان دەستگیركران

پۆلیسی گەرمیان، دەستگیركردنی ئەو دوو تۆمەتبارەی راگەیاند كە یەكەم رۆژی جەژن لەسەر ماتۆڕسکیلەوە بە گولـلە کەسێکیان بریندارکردبوو.

عەقیدی مافپەروەر عەلی جەمال قەدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە ئێستای راگەیاند، “لە یەکەم رۆژی جەژندا لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار و لە نزیک نەخۆشخانەی شێرەی نەقیب، دوو تۆمەتبار لەسەر ماتۆڕسکیلەوە تەقەیان لە سێ گەنج کرد و یەکێکیانیان برینداركرد و لەو كاتەوە گەڕان بەدوای تۆمەتبارەكاندا دەستیپێكرد”.

وتیشی، “بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان، بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کەلاری راسپارد کە هەوڵی تەواو بدەن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، ئەمڕۆ سێشەممە هەردوو تۆمەتبارەكە دەستگیركران”.

لە لێدوانەكەیدا بۆ ئێستا، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبارەكە بەپێی ماددەی 405\31 بەندکراون و لە بەشی پۆلیسی کەلار لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كات نەماوە.. سەرۆك فراكسیۆنەكان هەمواری یاسای هەڵبژاردن تاوتوێدەكەن

ئەمڕۆ سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبنەوە، پرسی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمسیۆن تاوتوێدەكەن، پێشتر سەرۆكایەتیی پەرلەمان هۆشداری…
زیاتر ببینە

پۆلیسی راپەڕین: کەسێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب دەستگیرکرا

پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی کەسێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب رادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای…
Total
0
Share