لە گرژی و ئاڵۆزییەکانی سوداندا عومەر بەشیر چی بەسەرهات؟

ماوەی دوو هەفتەیە گرژی و ئاڵۆزییەکان لە سودان بەردەوامیان هەیە و تا دێت دۆخی خەرتومی پایتەخت بەرەو خراپی دەڕوات و بەشێكی زۆر لە زیندانەکانی وڵاتەکە شکێندراون و زیندانییەکانی ناوی هەڵاتوون.

میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردووەتەوە، “لەو گرژی و ئاڵۆزیانەی ماوەی چەندین رۆژە سودانی گرتووەتەوە هێرشکراوەتەوە سەر زیندانی کۆبەر کە ژمارەیەکی زۆر لە زیندانیانی سیاسی بە عومەر حەسەن بەشیر سەرۆکی پێشووی وڵاتەکە و عەلی عوسمان تەهای جێگرییەوە لەخۆگرتووە”.

لای خۆیەوە هێزی پشتیوانی خێرا سوپای سودانی بە کردنەوەی دەرگای زیندانییەکان تۆمەتبارکردووە و ئاشکرایکردووە کە ژمارەیەکی زۆر لە زیندانیان کە بەشێكیان سزای لەسێدارەدانیان هەیە هەڵاتوون.

سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکە ئاشکرایکرد، ” سەدان زیندانیکراو لە زیندانەکە هەڵاتوون، بەڵام زیندانیانی سیاسی بەرەو شوێنێکی پارێزراو گواستراونەتەوە وهەڵنەهاتوون”.

لە ساڵی 2019 ەوە عومەر حەسەن بەشیر بە کودەتایەکی سەربازی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و دواتر بە چەندین تاوانی وەک کودەتا، گەندەڵی، جینۆساید و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دادگاییکرا و تا دەستپێکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە وڵاتەکەدا لە زیندانی کۆبەر لە خەرتومی پایتەخت مابووەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکەمین کاردانەوەی ئێران بەرامبەر بە هەواڵەکەی یاهوو نیوز

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران یەکەمین کاردانەوەی بەرامبەر هەواڵەکەی یاهوو نیوز نیشاندا و ڕایگەیاند، “بەشێکی زۆری ئەو زانیارییانەی بڵاوکراوەتەوە،…
Total
0
Share