سوودەکانی مۆز و توێکڵەکەی

مۆز یەکێکە لەو میوانەی لەناو منداڵ و گەورەکانیشدا بەکارهێنانی زۆرە و لەگەڵ ئەوەشدا چەندین سوودی تەندروستی هەیە کە نەک تەنها خۆی بەڵکو توێکڵەکەشی.

مۆز یەکێکە لە خواردنە دژە ئۆکسانەکان، کار لەسەر چالاککردنی جەستە دەکات، بەسوودە بۆ دڵ و خوێنبەرەکان، بەرەنگاری هەندێک جۆری شێرپەنجە و پیربوون دەبێتەوە، هەستی تێربوون دەبەخشێت هەر بۆیە بۆ منداڵان و وەرزشوانان بەسوودە.

مۆز باری دەروونی باشتر دەکات و دڵەڕاوکێ و توڕەبوون کەمدەکاتەوە، ئاستی شەکر رێکدەخات و دژی کەمخوێنیی، قەبزی ناهێڵێت.

توێڵی مۆز سوودێکی زۆری هەیە بۆ شوێنی پێوەدانی مێشوولە، هەوکردنی پێستەکە کەمدەکاتەوە، لە کاتێکدا مێشوولە پێوەی دایت دەتوانیت بەشی ناوەوەی توێکڵی مۆز لە پێستەکە بخشێنیت بۆ ماوەی 10 خولەک پێوەی بهێڵیتەوە و دواتر بە ئاو بیشۆیت.

جگە لەوەش توێكڵی مۆز سوودێکی زۆری بۆ سپیکردنەوەی ددان هەیە، دەتوانیت شەوانە بەشی ناوەوەی توێكڵی مۆز لە ددانت بخشێنیت بۆ ماوەی سێ خولەک پێوەی بهێڵەرەوە و دواتر بیشۆ، گەر بۆ ماوەی دوو هەفتە لەسەر ئەم رۆتینە بەردەوام بیت کاریگەرییەکانی دەبینیت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمپانیاكانى ده‌رمان له‌مڕۆوه‌ ده‌رمان بۆ ته‌ندروستیی سلێمانى دابینناكه‌ن

كۆمپانیاكانى دابینكردنى ده‌رمان بۆ فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستیى سلێمانى، خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا و جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌مڕۆوه‌ ده‌رمان بۆ ته‌ندروستى دابینناكه‌ن. كۆمپانیاكانى دابینكردنى…
زیاتر ببینە

هۆشداری دەدرێتە بەتەمەنەکان لە بەکارهێنانی ئەسپرین.. دەبێتەهۆی خوێنبەربوون

شارەزایانی ئەمریکی ئامۆژگاریی کەسانی بەساڵاچوو دەکەن ئەسپرین بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی دڵ بەشێوەیەکی ڕۆژانە بەکارنەهێنن، چونکە مەترسییەکانی تووشبوون بە…
Total
0
Share