حاكم شێخ لەتیف: زاراوەی “برا گەورە” بەكاردێت بۆ دەسەڵاتی دیكتاتۆر و خۆسەپێن

حاكم شێخ لەتیف دەپرسێت ئایا ئەو كەسانەی پێیدەڵێن “برا گەورە” ماناكەی دەزانن؟ روونیشیدەكاتەوە، زاراوەكە بەكاردێت بۆ دەسەڵاتی دیکتاتۆری و شمولی کە لەڕێگای دەزگای ئەمنی و چاودێرییەوە خۆی دەسەپێنێت.

حاكم شێخ لەتیف مستەفا، شارەزای دەستوور و یاسا و پەرلەمانتاری پێشوو لە نووسینێكدا دەڵێت، لایەنگران و ھەوادارانی پارتەکەی بە شانازیەوە پێیدەڵێن “برا گەورە”، نازانم ئایا ئەو خەڵکە سادەیە دەزانن ئەو زاراوەیە لە جیھانی سیاسەت و دەسەڵاتدا مانای چییە و بەومانایە بەکاریدەھێنن؟ یان ھەر وەک زاراوەیەکی کۆمەڵایەتی یان عەشایەری بەکاریدەھێنن؟؟!

دەشڵێت، برا گەورە وەک زاراوەی سیاسی (بۆ ئەوانەی کە نایزانن) ئاماژەیە بۆ حکومەتێک یان کەسێک لە دەسەڵاتدا کە ھەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ھەڵسوکەوت و بیرکردنەوەی خەڵک دەدات، ئازادییەکان سنووردار دەکات و، چاودێری تاکەکان دەکات لەڕێگای ژمارەیەکی زۆری دەزگای ئەمنی و سیخوڕی.

ئەم زاراوەیە بۆ یەکەمجار جۆرج ئۆیل لە رۆمانە بەناوبانگەکەی “1984” کە لە ساڵی 1949 بڵاویکردەوە، بەکارھێنا، ئیدی لەوکاتەوە بەکاردێت بۆ دەسەڵاتی دیکتاتۆری و شمولی کە لەڕێگای دەزگای ئەمنی و چاودێرییەوە خۆی دەسەپێنێت و دەست وەردەداتە تایبەتمەندییەکانی تاکەکان، وەك ئەوەی حاكم شێخ لەتیف ئاماژەی پێداوە.

ئەوەش دەخاتەڕوو، “ئەگەر جەماوەرە سادەکەش ماناکەی نەزانێت، دڵنیام خۆیان دەیزانن، بۆیە وەسفی خۆیان دەکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی دەزگای مینی هەرێمی کوردستان: %65ی ناوچە مینڕێژکراوەکانمان لە مین پاککردووەتەوە

وتەبێژی دەزگای مینی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەشی زۆری ناوچە مینڕێژکراوەکانمان لە مین پاککردووەتەوە. تالیب خالید، وتەبێژی سەرۆکایەتیی دەزگای…
Total
0
Share