پەرلەمانتارێك: بودجە پەسەندبكرێت بەهای دۆلار زیاتر دادەبەزێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وادەی پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجە لە پەرلەمان ئاشكرادەكات و دەشڵێت، “یاسای بودجە پەسەندبكرێت و بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابەزینی زیاتر بەخۆوە دەبینێت”.
جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، چاوەڕواندەكرێت دوای جەژن گفتوگۆكان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە لە پەرلەمان دەستپێبكاتەوە و لە كۆتایی مانگی ئایاری ئەمساڵدا پڕۆژەیاسای بودجە پەسەندبكرێت.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی زانیاریی زیاتری ئاشكراكرد و وتیشی، “لە پڕۆژەیاسای بودجەدا بەهای 100 دۆلار بە 130 هەزار دینار جێگیركراوە و ئێستا حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق بەو نرخە دۆلار دەخەنە بازاڕەوە، بەڵام ئەگەر پڕۆژەیاسای بودجە لە پەرلەمان پەسەندبكرێت حكومەت بڕە پارەیەكی زیاتر دەخاتە بازاڕەوە و ئەوەش وادەكات بەهای دۆلار لە بەرامبەر دینار لە بازاڕەكاندا دابەزینی زیاتر بەخۆوە دەبینێت.

بابەتی پێشتر

روونكردنەوەیەك لە هاتوچۆی هەولێرەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید لە سێلتا ڤیگۆی بردەوە و جیاوازییەکەی کرد بە هەشت خاڵ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share