رووداوێكی هاتوچۆ 8 قوربانی لێكەوتەوە

باوكێك و دوو منداڵی گیانیان لەدەستدا و 5ی كەسی دیكەش برینداربوون

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك گواستییەوە، ئەمشەو رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگای داقوق-كەركوك روویدا و بەهۆیەوە سێ كەس گیانیان لەدەستدا و پێنج كەسی دیكەش برینداربوون.
راشیگەیاند، قوربانییەكان ئەندامی یەك خێزان بوون كە باوكێك و دوو منداڵی گیانیان لەدەستدا و پێنج كەسی دیكەش لە رووداوەكە برینداربوون.

ئاشكراشیكرد، دوای رووداوەكە بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و تەندروستییان جێگیرە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share