هێزەکانی پێشمەرگە مۆڵەتی 24 کاتژمێریان سەبارەت بە پەلکاتە داوەتە سوپای عێراق

هێزەکانی پێشمەرگە مۆڵەتی 24 کاتژمێریان داوەتە سوپای عێراق بەمەبەستی دەرکردنی هاوردەکانی پەلکانە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک رایگەیاند، لە سنووری سەرگەڕان هێزەکانی پێشمەرگە سوپای عێراقیان ئاگادارکردووەتەوە لە دەرکردنی عەرەبە هاوردەکانی ئەو سنوورە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، هێزەکانی پێشمەرگە پێیانراگەیاندوون ئەگەر ئەو هاوردانە لەو سنوورە نەکرێنەدەرەوە پێشمەرگە دەگەڕێتەوە سنوورەکە.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ لە سنووری پەلکانە شەڕ و ناکۆکی لەنێوان دانیشتووانی پەلکانە و عەرەبە هاوردەکانی ئەو ناوچەیە دروستبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان سیستمی دەنگدان و جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکانی لە هەرێم پەسەندکرد

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق سیستمی دەنگدان و جیاکردنەوە و ژمارەی دەنگەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد.…
Total
0
Share