ژنێک خۆی فڕیدایە ناو ئاوی خەبات و خنکا

لەسەر پردی کۆنی خەبات ژنێک خۆی فڕێدایەوە خوارەوە و خنکا.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، کاتژمێر 2 و 20 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەلایەن هاوڵاتیيان ئاگادارکراينەوە، کەوا ژنێک بە ناوی (م.ق.خ) لەدايكبووی ساڵی 1971 لەسەر پردی کۆنی خەبات خۆی فڕیداوەتەوە خوارەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، دەستبەجێ تيمی ژێرئاوی خەبات، توانيان بيدۆزنەوە بەڵام خنکابوو، دواتر تەرمەکەی رەوانەی پزيشکی دادی کرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی: لە سبەینێوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە بەردەوامی بەنزینی 750 دیناری دابەشدەکرێت

لە سبەینێوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەنزینی 750 دیناری بە بەردەوامی دابەشدەکرێت. محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی…
Total
0
Share