ئاگادارییەك لە تەندروستیی هەڵەبجەوە بۆ هاوڵاتییان

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە دەڵێت، “بەهۆی داخڵكردنی ژمارەیەكی زۆر لە منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵانی هەڵەبجە، سەردانكردنی نەخۆش قەدەغەیە”.

بەپێی راگەیەندراوێك كە ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە بڵاویكردەوە، ژمارەیەكی زۆری منداڵ بەهۆی نەخۆشیی گواستراوەی هەوكردنی پەردەكانی مێشكەوە لە نەخۆشخانەی منداڵانی هەڵەبجە هێڵدراونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە بە هۆكاری ئەو دۆخە، بە هەموو شێوەیەك سەردانكردنی نەخۆش بۆ نەخۆشخانەی منداڵانی هەڵەبجە قەدەغەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ یادی یەکێتی: بە ڕێز و شانازییەوە یادی شـ.ـەهیدان و خەباتگێڕانی ڕێگەی ئازادی دەکەینەوە

دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە. دەقی پەیامەکە دامەزراوەی سەرۆک جەلال…
Total
0
Share