روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنەوە

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم روونكردنەوەیەك لەسەر قسەكانی هێڤیدار ئەحمەد بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیەنێت

قسەكانی هێڤیدار راست نین و ئەو پسووڵەیەی باسیدەكات سەر بە وەزارەتی ناوخۆیە نەك ئاوەدانكردنەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە بەرنامەیەكی تەلەفیزیۆنیدا هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان باسی دیارنەمانی پارەی سلێمانی و باسی جۆرە پسووڵەیەك دەكات كە گوایە تەزویركراوە لە بەڕێوەبەرایەتیی وێستگەی كێش لە سلێمانی كە سەر بە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنە، ئێمە وەك وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن زانیارییەكانی ئەو پەرلەمانتارە رەتدەكەینەوە و لەرێی ئەم روونكردنەوەیەوە بۆ رایگشتی ئاشكرادەكەین:-

1. بابەتی دیارنەمانی پارە و ئەوەی ئەو پەرلەمانتارە باسی كردووە هیچ پەیوەندییەكی بە بەڕێوەبەرایەتیی وێستگەكانی كێشی سەر بە وەزارەتمانەوە نییە و زانیارییەكانی ئەو پەرلەمانتارە دروست نییە و پسووڵەی (38ێ‌) پسووڵەی سزاكانی هاتوچۆیە و سەر بە وەزارەتی ناوخۆیە، ئەوەی پەیوەندی بە وێستگەكانی كێشەوە هەیە پسووڵەی (37ێ‌)ە كە جۆرێكە لە رسوومات.

2. پەیوەست بەو بابەتەش دیوانی چاودێریی دارایی بە دوور و نزیك باسی وێستگەكانی كێشی سەر بە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی نەكردووە.

3. بۆ بەرچاوروونی رایگشتی، ئەو كێشەیەی باسدەكرێت كە وەك ئەو بەڕێزە دەڵێت «پسووڵە تەزویركراوە» لە پسووڵەی غەراماتی هاتوچۆ سەر بە وەزارەتی ناوخۆیە و لەئێستادا لە دادگایە و لە پڕۆسەی لێكۆڵینەوەدایە، ھیچ پەیوەندییەكی بە بەڕێوەبەرایەتیی وێستگەكانی كێش و وەزارەتمانەوە نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی کەسێک دەستگیرکرا کە لەلایەن دادگای مەندەلییەوە داواکرابوو

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی مەندەلییەوە داواکرابوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لەلایەن…
Total
0
Share