رێكخراوێك: هێزێكی ئەمنی لە هەولێر پەلاماری دوو تیمی میدیایی دەدەن

رێكخراوی پەیامنێران رایدەگەیەنێت، دوو تیمی رۆژنامەنووسان لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە لە هەولێر پەلاماردراون.

رێكخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان رایگەیاند، ئەمڕۆ لەلایەن هێزێكى ئەمنییەوە له‌ شارى هه‌ولێر په‌لامارى تیمى (شار پرێس و زووم نیوس) درا و رێگیرییان لێكرا رووماڵى نه‌دانى مووچه‌ى خانه‌نشینانى سه‌ربازى سه‌ر به‌ یه‌كێتى لە بانکی حەمرین بكەن.

دەشڵێت، رێگری و دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکان بووەتە نەریت، کە ئەمەش دیاردەیەکی ناڕەوایە دژ بە پەیامنێرانی کوردستان و دەمکوتکردنی دەنگی ئازاد و رێگرییە لە ئازادیی کاری رۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستان.

رێکخراوی پەیامنێران سەرەڕای بە توندی ئیدانەكردنی ئەو پێشێلکارییانە ئاشكرایدەكات، بەپێی ئەو داتایانەی تۆماریان كردووە، لەم مانگەدا سێ رۆژنامەنووس دەستگیرکراون و رۆژنامەنووسێک هێرشی کراوەتەسەر و سێ جاریش رێگری لە گواستنەوەی هەواڵ و رووماڵی رووداوەکان لە شاری هەولێر کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share