لێڵبوونی ئاوی زێی بچووک کێشەی بۆ ئاوی سلێمانی دروستکردووە؟

بەهۆی لێڵبوونی ئاوی زێی بچووکەوە، پڕۆژەی ئاوی خاس راگیرا و بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانییش، روونکردنەوە لەبارەی دروستبوونی کێشە بۆ ئاوی سلێمانی دەدات.

ئەندازیار بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە دوو هەفتەی رابردوودا، سێ جار پڕۆژەی ئاوی خاس بەهۆی لێڵبوونی ئاوی زێی بچووکەوە راگیرابوو.

وتیشی، ئەمە کێشەی بۆ ئاوی سلێمانی دروستنەکردووە، چونکە راپەڕین لە بەشی سەرەوەی بەنداوەکە ئاو وەردەگرن، سلێمانییش لە بەشی ژێرەوەی، تەنیا بەشی سەرەوەی بەنداوەکەش کێشەی هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم حاڵەتە بەهۆی بارانبارینەوە دروستدەبێت و حاڵەتێکی ئاساییە.

لە ماوەی رابردوودا، بەهۆی لێڵبوونی ئاوی زێی بچووکەوە، کێشە بۆ ئاوی راپەڕین دروستبوو و هاوڵاتییان ئاگادارکرانەوە لە بەکارهێنانی ئاو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر: ئۆتۆمبێلێك بە خێراییەكی زۆر خۆی كێشا بە ژمارەیەك هاوڵاتیدا و چوار كەسی كردە قوربانی

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێك كە شۆفێرەكەی ژن بووە بە خێراییەكی زۆر لەسەر شەقامی 100 مەتریی…
زیاتر ببینە

خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی: پێشکەشکردنی سەوزە لە چێشتخانە و خواردنەکان قەدەغەکرا

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێشکەشکردنی سەوزە لە چێشتخانە و خواردنگەکان قەدەغەکرا و داواش لە…
Total
0
Share