بە ڤیدیۆ.. داهێنانێكی نوێ هێلكەبارانكردن بە چەك

چەند جۆرێكی ناڕەزایەتی دەربڕین هەیە و هێلكەبارانكردن جۆرێكیانە، كە بەرامبەر ژمارەیەك لە كەسایەتیی سیاسی ئەنجامدەدرێت و زۆركات ‏ژمارەیەك لە سیاسی و كەسە ناسراوەكانی جیهان بە ئامانج دەگیرێن دوای رووداوەكانیش كاردانەوەی جیاواز بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

گەنجێكی ئەمریكی لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا داهێنانێكی ئاسان و نوێی بۆ دەربڕینی نیگەرانییەكان بڵاوكردووەتەوە كە بریتییە لە چەكی هەڵدانی هێلكە كە دەتوانرێت لەمەوبەدوا ئەم چەكە لەكاتی ناڕەزاییەتییەكاندا بەكاربهێندرێن.

لە گرتە ڤیدیۆیەكەدا وردەكاری دروستكردنی چەكی هێلكە خراوەتەروو، ئەو كەرەستانەی لە دروستكردنی چەكی هێلكەدا پێویستت پێیەتی بریتین لە كارتۆن، دار، بۆری PVC ، لاستیك و سیلكۆنی مۆمە. كە رەنگە بتوانێت هاوشێوەی چەكی راستەقیە وەك دەربڕینی ناڕەزایەتییەكە چەكی هێلكەش بەكاربهێنێت.

بابەتی پێشتر

هیندستان لەمساڵدا دەبێتە خاوەن زۆرترین ژمارەی دانیشتووان

بابەتی دواتر

تەقینەوەیەك لە كەركوك روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share