زیاد جەبار: حكومەت بە پلان داهاتی سلێمانی كەمدەكات

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، حكومەت بە پلان داهاتی سلێمانی كەمدەكات و دەشڵێت، “ئۆتۆمبێلی مەلیكە لە هەولێر تۆماردەكەن بۆ ئەوەی داهاتەكەی بۆ سلێمانی نەبێت”.

زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حكومەتی هەرێم بە پلان داهاتی سلێمانی كەمدەكات و نادادپەروەری لە دابەشكردنی داهاتەكان لە هەرێمی كوردستاندا هەیە و ئەم كابینەیە ئابڵوقەی خستووەتەسەر سلێمانی.

سەرۆكی لیژنەی دارایی راشیگەیاند، “هەرچی ئەو مامەڵانەی تایبەتن بە ئۆتۆمبێلی مەلیكە دەبرێن لە هەولێر راییدەكرێن تا داهاتەكەی بۆ سلێمانی نەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: سبەینێ ئەنجامی هەڵبژاردن رادەگەیەنین

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، سبەینێ چوارشەممە ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان بڵاودەکەنەوە. عەباس فەتلاوی ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای…
Total
0
Share