لێدوانێكی نوێ لەبارەی یەكەم رۆژی جەژنەوە

ناوەندی نێودەوڵەتیی گەردوونناسی، لێدوانێكی لەبارەی دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانەوە بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوی ناوەندی نێودەوڵەتیی گەردوونناسی، رۆژی پێنجشەممە بینینی مانگ لە وڵاتانی عەرەبیدا ئەستەمە.

پێشتر ناوەندەكە هەمان لێدوانی دابوو، بەڵام دوای دیاریكردنی رۆژی هەینی بە یەكەم رۆژی مانگی شەوال لەلایەن كۆمەڵەی گەردوونناسیی سعودیەوە، جارێكی دیكە ناوەندی نێودەوڵەتیی گەردوونناسی جەخت لە بۆچوونەكەی دەكاتەوە و دەڵێت، “رۆژی پێنجشەممە لە وڵاتانی عەرەبی مانگ بە چاو نابینرێت”.

تا ئێستا تەنها سعودیە و قەتەڕ رۆژی هەینییان وەك یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریكردووە و ناوەندی فەتوای ئوسترالیاش، رۆژی شەممەی داهاتووی بە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەستنیشانكردووە.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە یەک ملیۆن و 670 ھەزار تۆن کاڵا لە سنەوە ھاوردەی ھەرێم کراوە

بابەتی دواتر

نەتەوە یەكگرتووەكان: ملیۆنان ژن لە چەند مافێكی پەیوەست بە جەستەیانەوە بێبەشن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی برنج گران دەبێت

بەهۆی بڕیارێکی حکومەتی هیندستانەوە بۆ هەناردەنەکردنی برنج، ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی برنج وەک خۆراکێکی سەرەکیی لە سەرتاسەری جیهاندا هەیە. …
Total
0
Share