لە رانیە دەستگیرا بەسەر زیاتر لە 500 کارتۆن خواردنەوەی کحولیی فەلکراو و ساختەکراودا

قائیمقامیەتی قەزای رانیە رایگەیاند، دەستیانگرتووە بەسەر بڕی 537 کارتۆن کحولی فەلکراودا گرت کە باڕکۆدەکانیان ساختەکرابوو.

لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی رانیە بڵاویکردەوە، بڕی 537 کارتۆن خواردنەوە کحولییەکان دەستیان بەسەرداگیراوە، کە فەلکراو بوون و باڕکۆدەکانیان ساختەکراوە، ئەو خواردنەوانە لەناودەبرێن.

ئاماژە بەوەشکراوە کە خاوەنی ئەو خواردنەوانە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی چارەسەرکردنی کێشەی کارەبای وێستگەیەکی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، کێشەی کارەبای هێڵی 33 کیلۆڤۆڵتی وێستگەی رزگاری-شاری جوان چارەسەرکرا. بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد، سەرەڕای…
Total
0
Share