عومرەکارێکی کورد دوای گەڕانەوە لە رێورەسمی شەوی قەدر گیانیلەدەستدا

عومرەکارەکارێکی کورد لەدوای گەڕانەوەی لە ڕێورەسمی شەوی قەدر لە شاری مەککە دۆخی تەندروستی تێکدەچێت و بەیانی ئەمڕۆش کۆچیدوایی کرد.

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم بڵاویکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ ژنێکی عومرەکاری کورد بە ناوی شوكریه‌ یەحیا مەجید خه‌ڵكی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران‌ و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ حه‌ره‌م تووشی ته‌نگه‌نه‌فسی بووه‌ و دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ كۆچیدوایی كردووە”.‌

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئه‌و عومره‌كاره‌ به‌ درێژایی شه‌وی 27 ی قه‌در له‌ حه‌ره‌می پیرۆز بووه‌ و به‌شداری هه‌موو نوێژه‌كانی ته‌راویحی كردووه‌ له‌ شه‌وی قه‌دردا ته‌نانه‌ت نوێژی به‌یانیشی كردووه‌ و دواتر باری ته‌ندروستیی تێكچووه‌ تاوه‌کو گه‌یەندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ كۆچیدوایی كردووه‌ و بڕیاریشه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ حه‌ره‌می پیرۆز نوێژی له‌سه‌ر بكرێت و دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌ سعودیه‌ به‌خاك ده‌سپێردرێت”.

بابەتی پێشتر

مووچەی پاسەوانانی سنووری هەرێم زیاددەكرێت

بابەتی دواتر

بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێروان شێروانی دەبوورێتەوە
زیندانییانی بادینان تووشی لاوازیی چاو و گورچیلە، خوێنبەربوون و ڤایرۆسی جگەر بوون

زیندانییانی بادینان لە دۆخی تەندروستیی دژواردان، بە وتەی سەرۆكی تیمی پارێزەرانیان بەشێكیان گورچیلەیان لاواز بووە، بەشێكیان چاویان و…
Total
0
Share