کەسێک بە تۆمەتی دزینی سێ ماتۆڕ دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە سێ ماتۆڕی سێ تایی لە قەزای شارەزوور دزیبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی چەند ماتۆڕسكیلێكی سێ‌ تایی لە قەزای شارەزوور دزرا، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی شارەزوور لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونیان دەستپێكرد و دوای گەڕان و ئاشكراكردنی شوێنی تۆمەتبار و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەگەڕەكی كەندەكەوە لە شاری سلێمانی تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەئێستادا تۆمەتبار (أ،ع، ج لەدایكبووی 2005) كە پێشینەی تاوانی دزیكردنی هەیە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و دانی بەتاوانەكەیدا ناوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری کۆمپانیای بێشکان: لەسەر بەڵێن و پشتیوانیی قوباد تاڵەبانی کارکردن لە پرۆژەی رێگای کەلار- دەربەندیخان دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەری کۆمپانیای بێشکان، رایدەگەیەنێت، لەسەر بەڵێن و پشتیوانیی قوباد تاڵەبانی کارکردن لە پرۆژەی رێگای کەلار- دەربەندیخان دەستپێدەکاتەوە. عوسمان…
Total
0
Share