(10) یاریزانی گەورە بێ یانەن

مێرکاتۆی هاوینی 2023 گۆڕانکاری گەورە ڕوودەدات ، چەندین گرێبەستی بەهێز بە نرخی گونجاو واژۆدەکرێن، بەوپێیەی چەندین یاریزانی ناودار گرێبەستەکانیان کۆتاییهاتووە و تاوەکو ئەم ساتە پەیوەندییان بە یانەی دیکەوە نەکردووە.

یاریزانە بێ یانەکان نرخیان بێبەرامبەرە، بۆیە هەندێک لەو یانانەی توانای داراییان لاوازە هەوڵ بۆ گواستنەوەیان دەدەن.

 

جەیمس ڕۆدریگێز: گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئۆڵیمپیاکۆسی یۆنانی هەڵوەشاندەوە.

تەمەنی (31) ساڵە و هاوینی 2020 یانەی ڕیاڵ مەدریدی بەجێهێشت، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا سێ ئەزموونی سەرنەکەوتووی لە یانەکانی ئێڤەرتۆن، ڕەیان، ئۆڵیمپیاکۆس بەڕێکردووە.

 

ئیسکۆ ئالارکۆن: یەکێکی دیکە بوو لە ئەستێرەکانی ڕیاڵ مەدرید، بەڵام لە هاوینی ڕابردوو ڕوویکردە یانەی ئیشبیلیە.

لە ئێستادا هیچ پەیوەندییەکی بە یانە ئەندەلووسییەکەوە نەماوە و یاریزانێکی بێ یانەیە.

 

نیکۆلا ماکسیمۆڤیچ: بەرگریکارە سڕبییەکە تەمەنی (31) ساڵە و لە چەندین یانەی گەورە یاریکردووە

دواجار گرێبەستی لەگەڵ جێنەوا کۆتاییهات و لە ئێستادا پەیوەندی بە هیچ یانەیەکەوە نەماوە.

 

دانی ڕۆز: تەمەنی (32) ساڵە و دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ واتفۆرد، پەیوەندی بە هیچ یانەیەکی دیکەوە نەکردووە.

 

حاتەم بن عەرفە: تەمەنی (36) ساڵە و بۆ دوایین جار لەگەڵ یانەی لیل یاریکرد، لە ئێستادا بۆ هیچ یانەیەک یاری ناکات.

 

ماکس کروز: هێرشبەرە ئەڵمانییەکە لە 2022وە بێکارە، تەمەنی 35 ساڵە و بۆ دوایین جار یانەی ڤۆلفسبۆرگ گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە.

 

ئەلیکساندەر پاتۆ: ئەستێرەی ناوداری بەڕازیل، لە تەمەنی (33) ساڵیدایە و هێشتا بەهۆی پێکانەوە دەناڵێنێت.

لە سەرەتای ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئۆرلاندۆی ئەمریکی کۆتاییهات.

 

سەفیر تایدەر: یاریزانەکەی جەزائیر تەمەنی (31) ساڵە، گرێبەستی لەگەڵ یانەی عەینی سعوودی کۆتاییهاتووە.

 

ئیلکایم مانگالا: یەکێکبوو لە گرانبەهاترین بەرگریکارەکانی جیهان، لە تەمەنی (32) ساڵیدا لە تەمموزی 2022 گرێبەستی لەگەڵ یانەی سانت ئیتیان کۆتاییهات.

لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا بۆ هیچ یانەیەک یاری نەکردووە.

 

دانی درینکۆتەر: لە هاوینی 2022وە گرێبەستی لەگەڵ چێڵسی کۆتاییهاتووە.

تەمەنی (33) ساڵە و بۆ هیچ یانەیەک یاری ناکات.

بابەتی پێشتر

لیۆنارد درەوشایەوە و (38) خاڵی بەرامبەر فینێکس تۆمارکرد

بابەتی دواتر

حەوت یاریزان لە لیڤەرپوڵ کۆتاییانهاتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share