بە فەرمی.. هەر کەسێک 120 یان 90 سەموونی پێدەدرێت لەبری بەشەئاردی مانگانە

وەزیری بازرگانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە وردەکاریی نوێی سەبارەت بە پرۆژەی “نانی پاڵپشتیکراو”، کە بریتییە لە گۆڕینی بەشەئاردی بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی دەکەن لەو خێزانانەی کە لە سیستەمی کارتی بەشەخۆراکیدا هاتووە بۆ سەموون یان نان.

ئەسیر داود وەزیری بازرگانیی عێراق لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا جەختیکردەوە، دەستپێشخەریی گۆڕینی پشکی ئارد بە نانی پاڵپشتیکراو ئارەزوومەندانە دەبێت، بڕیارەکەش لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەیەک دراوە کە لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە دراوە لەسەر بنەمای ئەوەی بەشێکی زۆر لە خێزانەکان بەشەئاردی مانگانەیان بە نرخێکی کەم دەفرۆشن بە بریکارەکانی خۆراک.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکە بەوجۆرەیە هەر کەسێک 120 سەموون یان 90 نانی پێدەدرێت، ئەوەش بەشێوەی رۆژانە دەدرێت و بۆ هەرکەسێک رۆژی چوار سەموون دەبێت.

رایگەیاندووە، ئەو پڕۆژەیە لە ناوچە دەوڵەمەندەکانەوە دەستپێدەکات و بەشێوەی ئارەزوومەندانە دەبێت، هەر خێزانێک بیەوێت بە شێوەی نان و سەموون وەریبگڕیت لەڕێگەی کارتێکی ئەلیکترۆنییەوە بۆی دەکرێت.

جەختی لەوە کردەوە کە ئەم دەستپێشخەرییە ئەگەر جێبەجێ بکرێت، یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاشەکەوتکردنی بڕە پارەیەکی زۆر کە لە نێوان لایەنەکانی پرۆسەی دابەشکردنی ئارد لە هەندێک شوێن کە ئارد لەلایەن خێزانەکانەوە بە نرخێکی کەم دەفرۆشرێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆبوونەوەی یەكلاكەرەوە لەنێوان سەدر و چێوەی هەماهەنگی ئەنجامدەدرێت

سەركردەیەكی چێوەی هەماهەنگی ئاشكرایدەكات، لە پایتەخت كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوەیان لەگەڵ موقتەدا سەدر دەبێت، ئەمەش لەكاتێكدایە بەپێی سەرچاوەكان بەهۆی فشارەكانەوە…
زیاتر ببینە

شاندی هەرێم بۆ دیاریکردنی میکانزمی جێبەجێکردنی یاسای بودجە سەردانی بەغداد دەکات

وتەبێژی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیارە شاندێکی هەرێم سەردانی بەغداد بکات بۆ دیاریکردنی میکانزمی جێبەجێکردنی یاسای…
Total
0
Share