(ڤیدیۆ) مانچستەر یونایتد لە نۆتینگهامی بردەوە و لە خانەی سێیەمدا جێگیربوو

ئەمشه‌و یەکشەممە، یارییەکانی هەفتەی (31) خولی نایابی ئینگلیزی بەردەوامییان هەبوو، مانچستەر یونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا بردنەوەی تۆمارکرد.

یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای “سیتی گراوند” یاریی هەفتەی (31) خولی نایابی ئینگلیزی “پریمه‌رلیگ”ی بەرامبەر نۆتینگهام فۆرێست ئەنجامدا، یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی ئێریک تین هاگ کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “ڕێد دێڤڵز” لە خولەکەکانی 32، 76 لەلایەن ئانتۆنی و دیێگۆ دالوتەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مانچستەر یونایتد ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (59) و لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیی یانەکانی “پریمەرلیگ” جێگیربوو، یانەی نۆتینگهام فۆرێستیش بە (27) خاڵەوە چووە پلەی (18) کە پلەیەک لەژێر هێڵی دابەزینە بۆ خولی پلە یەک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیتی پاریسی خسته‌ دوای خۆی و ڕیاڵ به‌هێزه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، یانه‌کانی مانچسته‌ر سیتی و ڕیاڵ…
Total
0
Share